لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان خۆرەتا و دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە جیاوازی ناوچەکان 1 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاوا.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ:
ھەولێر: 33 پلە
سلێمانی: 31 پلە
دھۆک: 32 پلە
ھەڵەبجە: 33 پلە
کەرکوک: 35 پلە
ئیدارەی گەرمیان: 38 پلە
ئیدارەی راپەرین: 32 پلە
ئیدارەی سۆران: 30 پلە
ئیدارەی زاخۆ: 32 پلە