شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە



لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان خۆرەتا و دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە جیاوازی ناوچەکان 1 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاوا.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ:

ھەولێر: 33 پلە

سلێمانی: 31 پلە

دھۆک: 32 پلە

ھەڵەبجە: 33 پلە

کەرکوک: 35 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 38 پلە

ئیدارەی راپەرین: 32 پلە

ئیدارەی سۆران: 30 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 32 پلە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: چاوەڕێی وادەیەکی نوێین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
پێت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: چاوەڕێی وادەیەکی نوێین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
 “چێشتخانەیەکی ئەمریکی” لە بەغدا بە ئامانجگیرا
دوات  “چێشتخانەیەکی ئەمریکی” لە بەغدا بە ئامانجگیرا
پەیوەندیدر