“چێشتخانەیەکی ئەمریکی” لە بەغدا بە ئامانجگیرا



شەوی ڕابردوو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر چێشتخانەیەکی ئەمریکی لە بەغدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، بە تەقەمەنی دروستکراوی ناوخۆیی هێرش کراوەتەسەر چێشتخانەیەک لە شەقامی فەڵەستین، کە ئەو چێشتخانەیە یەکێکە لە زنجیرە چێشتخانە ئەمریکییەکان کە لەم دواییانەدا لە بەغدا کراونەتەوە.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە کە چێشتخانەیەک لە ناوچەی شەقامی فەڵەستینی بەغدا کراوەتە ئامانج، هێرشەکە لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕسواری نەناسراوەوە بووە، کە تەقەمەنی دروستکراویان فڕێداوەتە بەردەم دەرگای چێشتخانەکە لە ناوچەی ٥٠٦ لە ناوچەی شەقامی فەڵەستین لە نزیک ڕەسافە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێرشەکە تەنها زیان بە ڕووکاری دەرەوەی چێشتخانەکە گەیاندووە، دەستبەجێ دەروازەکانی دەرچوون بۆ ناوچەکە داخران و تیمێکی کاری هاوبەش لە (بەشی پۆلیسی باب الشیخ، بەغدا/ لیوای شەشی فریاکەوتن) بە پاڵپشتی هەواڵگری پێکهێنرا و بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتن.

وتیشی، دوای چاودێریکردنی کامێرای چاودێری و بەدواداچوونی تاوانباران، ناسنامەکانیان ئاشکرا بوو و توانرا دەستگیربکرێن، دەستیشگیرا بەسەر ئەو ماتۆڕسکیل و چەک (دەمانچە)ی کە لەبەردەستیاندا بووە.

شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
پێت شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە
دوات هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە
پەیوەندیدار