هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە



لە بەعقوبە هێرشكرایە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوە و كەسێك كوژرا.

لە دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سەر خاڵیكی پشكنین لە شارۆچكەی بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە ئەندامێكی هێزی سەحوەی سونەكان كوژرا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەندامێكی سەحوەی سوننییەكان لە بەعقوبە لە هێرشێكدا بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە كوژراوە و شەش ئەندامی تریش برینداربوون.

هاوكات، شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەكان نزیكی کاتژمێر 10ی شەوی 25ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و دوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە گروپێكی تری سەحوە هەستاون بە گەڕان و پشكنینی ئەو ناوچەیە و لە نزیك هەمان شوێن بۆمبێكی تر تەقیوەتەوە.

 

 “چێشتخانەیەکی ئەمریکی” لە بەغدا بە ئامانجگیرا
پێت  “چێشتخانەیەکی ئەمریکی” لە بەغدا بە ئامانجگیرا
“شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى”
دوات “شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه‌ له‌پێناو ئازادى”
پەیوەندیدر