لە گوندێکی سنووری گەرمیان هاووڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینەوەی دار، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی هاووڵاتیەك لە سنوری گوندی فەقێ مستەفا ژمارەیەک داری بڕیوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو گەیشتنە شوێنەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.
ڕوونیشێکردەوە کە دەستیش بەسەر دوو ئامێری بڕینەوەی دار و 97 داری بڕاوەدا گرت.