بە تەمەنترین عێراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتە سعودیە



بەتەمەنترین هاووڵاتیی عێراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتە سعودیە، کە ژنێکی تەمەن 104 ساڵانە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن 104 ساڵان کە بەتەمەنترین هاووڵاتیی عێراقە، ئەمساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج رووی لە سعودیە کردووە.

ئەم ژنە بەتەمەنە ناوی “کازمیە حاتەم”ە و بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتووەتە سعودیە، دوێنێ لە شاری مەدینەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتووە لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە  بە هاوکاری کەسێکی دیکە کە هاوکاری دەکات لە ئەنجامدانی فەریزەکەیدا.

هاوکات پشكی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، 33 هەزار و 690 حاجییە و تا ئێستا زیاتر لە نۆ هەزاری حاجی گەیشتوونەتە سعودیە، پشكی هەرێمی كوردستانیش دەكاتە چوار هەزار و 685 حاجی.

هاووڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکرا
پێشت هاووڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکرا
حەوت خوێندکار بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە
دواتر حەوت خوێندکار بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە
پەیوەندیدار