چەندین ملیار دینار بۆ کڕینەوەی چەک لە هاووڵاتییان تەرخان دەکرێت



وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو ملیار دینار بۆ کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتییانی بەغدا و بۆ هەر پارێزگایەکی دیکەش ملیارێک تەرخان دەکات.

زیاد قەیسی، وتەبێژی ئەو لیژنە تایبەتمەندەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێمۆڵەت پێکهێنراوە ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بە هەڵمەتی کۆنترۆڵکردن و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەستپێکردووە، لە قۆناغی یەکەمیشدا فۆرمێکی ئەلیکترۆنی خرایە کار بۆ تۆمارکردنی چەکی سووک و مۆڵەتپێدانی.

ڕوونیشیکردەوە مۆڵەتەکە تەنها بۆ تۆمارکردنی چەکەکە بووە نەک ڕێپێدان بە هەڵگرتنی.

زیاد قەیسی ڕاشیگەیاند، لە قۆناغی دووەمیشدا  کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، دەستکراوە بە کڕینەوەی چەکی مامناوەندی جۆری “بی کەی سی” و “ئاڕ پی جی” و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی دوو ملیار بۆ بەغدا و ملیارێک دینار بۆ هەر پارێزگایەکی دیکە تەرخان کراوە.

بەو پێیەش 17 ملیار دینار بۆ پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوو قۆناغەکە ڕۆژی 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتاییان دێت و لەو ڕێیەوە دیاردەی چەکداری لە کۆمەڵگەدا بنبڕ دەکرێت.

چالاکوانێکی ژنان سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
پێت چالاکوانێکی ژنان سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
پۆلیسی کەرکوک: سوپای عێراق لە بازگەکان کشایەوە
دوات پۆلیسی کەرکوک: سوپای عێراق لە بازگەکان کشایەوە
پەیوەنیدر