پۆلیسی کەرکوک: سوپای عێراق لە بازگەکان کشایەوە



پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک ڕادەستیی پۆلیسی پارێزگاکە دەکرێت و سوپا لە سەرجەم بازگەکان کشاوەتەوە.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپا لە تەواوی بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک کشاوەتەوە، دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە ڕادەستیی پۆلیسی پارێزگاکە دەکرێت و لە شوێنی سوپا پۆلیسی خۆجێیی بازگەکان بەڕێوەدەبەن، بەڵام لەژێر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندان و پۆلیسیش بەشێکە لەو هێزە.

دەشڵێت، بڕیارەکە تەنیا بۆ پارێزگای کەرکوک نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراقە و ئەو پارێزگایانەی سوپای لێیە دەبێت بکشێنەوە و پۆلیسی خۆجێیی شوێنیان بگرنەوە، پارێزگای کەرکووکیش لە ڕابردوودا دۆخێکی تایبەتی هەبووە و دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە لە دەستی سوپادا بوو، بەڵام ئێستا سوپا کشاوەتەوە.

نزیکەی حەوت ساڵە دۆسیەی ئەمنیی کەرکوک لە دەستی سوپای عێراقدایە چەند جارێکیش باس لە ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە بە پۆلیس کراوە، بەڵام  جێبەجێ نەکراوە.

چەندین ملیار دینار بۆ کڕینەوەی چەک لە هاووڵاتییان تەرخان دەکرێت
پێت چەندین ملیار دینار بۆ کڕینەوەی چەک لە هاووڵاتییان تەرخان دەکرێت
گۆیژە و یەکێتی
دوات گۆیژە و یەکێتی
پەیوەنیدر