سێ خانمە هونەرمەند پایتەختی رۆشنبیری هەریەك لە (گەزیزە عومەر، نیگار حەسیب قەرەداغی، فرمێسك مستەفا) لە میسر بەشدارییان كرد لە دووەمین خولی شانۆی ئیزیس و خەڵاتی رێزلێنانیان وەرگرت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگەیاند، دووەمین خولی فێستیڤاڵەكە تایبەت بوو بە بەپرسی ژن لە جیهاندا و لەلایەن ژمارەیەك ژنە هونەرمەندی میسر بەڕ ێوەدەبرا لە ١٦تا ٢٢ی مانگی پێنج. كە جگە لەنمایشی شانۆییەكان ژمارەیەك پانێڵ بەرێوەچوو، هەروەها ناونیشانی یەكێك لەچالاكییەكانی فیستیڤاڵ بریتی بوو لە( ژنانی داهێنەرلە ژێر كاریگەریەكانی بۆردوماندا) كە ژمارەیەك توێژینەوەی تێدا پێشكەشكرا.
شەهێن سابیر، سەرپەرشتیاری میدیایی تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە، رایگەیاند: جگە پێشوازی گەرمی بۆردی فێستڤاڵەكە، نوێنەری حكومەتی هەرێم مەلا یاسین لە قاهیرە پێشوازی لە هەرسێ هونەرمەند كردووە و بینەری بەرهەمەكانیان بوو، هەروەها نووسەر و هونەرمەند گەزیزە بە توێژینەوەیەك بەناونیشانی ( كاریگەری جەنگ لەسەر نووسینی دەقی شانۆیی) لە سەر یەكێك لە دەقەكانی بەناوی هێشتا(قسەكانمان تەواونەكردوە) كە تێیدا پاڵەوانی نمایشەكە دایكێكە سوتماك و زەرەرمەندی جەنگە بەشداریكردوە، هاوكات هونەرمەندان نیگار حەسیب قەرەداغی بە شانۆیی ( یادەوەرییەكان) و فرمێسك مستەفا بە توێژینەوەیەك بەشداربون و پاشان وەك سێ ژنە هونەرمەندی كورد خەڵاتی رێزلێنانیان لە لایەن هونەرمەند ئیلهام شاهین سەرۆكی فەخری فێستڤاڵەكە پێبەخشرا.