كیلیان مپاپێ ئەستێرەی فەرەنسایی، پاش ئەوەی لەلایەن ئیمیلیانۆ مارتێنیز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی لەكاتی ئاهەنگی بردنەوەی جامی جیهان خراپەی بەرامبەركرا، بێدەنگی شكاند.
لە یەكەم لێدوانی لەو بارەیەوە، مپاپێ ڕایگەیاند:”ئەوە كێشەی من نییە، وزە لەو جۆرە كارە بێ سودانەدا خەرج ناكەم”.
مپاپێ دەڵێت:”لەدوای یارییەكە چاوم بە مێسی كەوت و پیرۆزباییم لێكرد، ئەوە بۆ ئەو گرنگ بوو، بە هەمان شێوە بۆ منیش گرنگ بوو، بەڵام دۆڕاندمان و دەبێت پێگەیشتووی خۆت دەربخەیت بۆ پیرۆزبایی لە تیپەكەی تر”.