توێژەرە هۆڵەندییەكە هۆشداری “بوومەلەرزەی گەورە” دەدات



فرانک هۆگربێتس، بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی دەرکەوتەوە و دووبارە هۆشداری دەدات لە بوومەلەرزە نزیکەکان، کە پێشبینی دەکات سبەی یان ڕۆژی دواتر ڕوو بدەن.

هۆگربێتس ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایار تویتێکی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوکردەوە و بە گێڕانەوەی لە دامەزراوەی فەلەکی SSGEOS کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات، ئاماژە بەوەدەكات، ئەندازەی هەسارەكانی وەك عەتارد و زوهرە لە ڕۆژانی 24-25ی ئایاردا ئاماژەیە بۆ ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە، كە ڕەنگە لە ماوەی ٢٦ی ئایارەوە تا نزیکەی ٢٧ی ئایار ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە پەیوەندی هەسارەکان لەگەڵ عەتارد ببێتە هۆی زیادبوونی چالاکییە بوومەلەرزەییەکان بەگشتی بەدرێژایی ئەم هەفتەیە.

توێژەری هۆڵەندی هۆگربێتس، سەرۆکی دامەزراوەی ئەندازەیی کۆمەڵەی خۆر (SSGEOS)ە، کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەیە و گرنگی بە چاودێریکردنی ئەندازەیی سەرهەڵدانی تەنە ئاسمانییەکان و پەیوەندییەکەی بە چالاکییە بوومەلەرزەییەکان لەسەر زەوی دەدات.

پێشبینی و هۆشدارییەکانی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا دروستکرد، بەو پێیەی ئەو پێشبینیانەشی بەستەوە بە گرێدانی هەسارەکان لە بۆشایی ئاسمان و ڕێکخستن و دروستبوونیان، کە کاریگەری لەسەر زەوی دەبێت و دەبێتە هۆی بوومەلەرزە.

بەغدا مەرجێکی بۆ ناردنی بودجەی هەرێم دانا
پێشت بەغدا مەرجێکی بۆ ناردنی بودجەی هەرێم دانا
پوتين زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران ئاشكرادەكات
دواتر پوتين زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار