بە دوو قۆناغ بەفیڕۆدانی غاز ناهێڵرێت



وەزیری نەوتی عێراق پلانی وەزارەتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە بەفیڕۆدانی غاز ئاشکرا دەکات.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە ، گرێبەستیان لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجام داوە، بۆ وەبەرهێنان لەو غازەی کە لە کێڵگەکاندا بەفیڕۆ دەچێت، و دووبارە بتوانرێت لە بوارەکانی تردا بەکاربهێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی واژۆکراوە، پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەکەم لە دەستپیکردنییەوە ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت و قۆناغی دووەمیش ماوەی پێنج ساڵ دەخایەنێت.

وەزیری نەوت ئامانجی گرێبەستەکە و پرۆژەکەی ئاشکرا کرد و وتی، ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی ئەوەیە بەتەواوی سوتاندن و بەفیڕۆدانی غاز لەو کێڵگانە بوەستێندرێت و لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا و پڕۆژەکانی تری وەک پترۆکیمیایی بەکار بهێنرێتەوە.

بەپێی وردەکاری پلانەکانی کۆتاییهێنان بە بەفیڕۆدانی غاز، پێشبینی وەزارەتی نەوت پێشبینی دەکات لە چەند ساڵی داهاتوودا بەفیڕۆدانی غاز کۆتایی پێ بێت و بەتەواوەتی هاوردەکردنی غاز لە دەرەوە رابگرن.

پوتين زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران ئاشكرادەكات
پێشت پوتين زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران ئاشكرادەكات
تەیف سامی بۆ بودجە و مووچە دەچێتە پەرلەمان
دواتر تەیف سامی بۆ بودجە و مووچە دەچێتە پەرلەمان
پەیوەندیدار