تەیف سامی بۆ بودجە و مووچە دەچێتە پەرلەمان



وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی بۆ پرسی خشتەكانی بودجە كۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: پرسیاری لەبارەی مووچە و داهاتی هەرێمی کوردستانەوە لێ دەكەین.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاند، وەزیری دارایی لەبارەی خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە، لەوانە هۆکاری کەمبوونەوەی بودجەی پارێزگاکان و زیادبوونی بودجەی وەزارەتەکان، چۆنییەتی پڕکردنەوەی کورتهێنان کە (٦٤) تریلیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرسیار لە تەیف سامی دەکرێت بۆچی ساڵی ڕابردوو پارەی پرۆژەکانی بۆ زۆربەی پارێزگاکان خەرجنەکردووە، کەچی لە بودجەی ئەمساڵدا، پرۆژەی نوێی بۆ پارێزگاکان داناوە بۆ جێبەجێکردن.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “ڕەنگە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ پرسیاری لەبارەی مووچە و داهاتی هەرێمی کوردستانەوە لێ بکەین”.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەدا تاوتوێی هەنگاوەكانی چارەسەركردنی مووچە و هەمواری بودجە دەكرێت، هاوكات تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكرێت.

بە دوو قۆناغ بەفیڕۆدانی غاز ناهێڵرێت
پێشت بە دوو قۆناغ بەفیڕۆدانی غاز ناهێڵرێت
كۆتر و پشیلەیەك ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەكەن
دواتر كۆتر و پشیلەیەك ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەكەن
پەیوەندیدار