كۆتر و پشیلەیەك ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەكەن



بەهۆی كۆتر و پشیلیەكەوە دوو محاویلە لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی تووشی كێشە دەبن و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەڕەكی ئەو سنووری بێ‌ كارەبا دەبن، بەڵام لەلایەن تیمەكانی كارەباەوە كێشەكان چارەسەركران.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ( ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤)، لەسنوری پارکی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە لایەن تیمەکانیانەوە پشکنین بۆ هەردوو محاویلەی ژمارە (٢ و ٦)ی گەرەکی مامۆستایان کرا و کێشەکانیان چارەسەرکرا.

ڕوونیشی كردەوە، محاویەی ژمارە ٢ لەسەر فیدەری ٦٥ بەهۆی باڵندەیەکەوە کێشەی بۆ دروست بوو، محاویلەی ٦یش لەسەر هەمان فیدەر بەهۆی پشیلەیەکەوە دووچاری کێشە بووە.

جەختیشی كردۆتەوە، کێشەکان چارەسەرکراون و کارەبا گەڕایەوە بۆ هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا.

تەیف سامی بۆ بودجە و مووچە دەچێتە پەرلەمان
پێشت تەیف سامی بۆ بودجە و مووچە دەچێتە پەرلەمان
هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان؟
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان؟
پەیوەندیدار