هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان؟



پارێزگاری سلێمانی و هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، كه‌ داوای لێكراوه‌ ببێته‌ ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و دەشڵێت: “خه‌ریكی كارێكی حوكمڕانییه‌ و ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بازنه‌ بچوكه‌كه‌”.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داوای لێكراوه‌ ببێته‌ ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان، وتی‌: “ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ هه‌موویان له‌ متمانه‌یان به‌ ئێمه‌ ئه‌و داوایه‌یان كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ خه‌ریكی كارێكین بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌زموونی خۆمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه،‌ كه‌ توانیمان چ بزووتنه‌وه‌كه‌ و چی خۆمان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌ هێزی یه‌كه‌م”.

ڕاشیگەیاندووە، “به‌ڵام كۆمه‌ڵگاكه‌ هه‌مووی نه‌بێت به‌ هێزی یه‌كه‌م و له‌ ئاستی گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاریدا نه‌بێت ته‌نها به‌سه‌ركه‌وتنی هێزێك ناتوانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ بۆ ده‌وڵه‌تداری هه‌مانه”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی، “ئه‌ركی ئه‌و ئه‌ركێكی حوكمڕانییه‌ زیاتر له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ركێكی حزبی بێت، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و مۆدێله‌ په‌ره‌پبدرێت كه‌ هاووڵاتی سه‌نته‌رییه‌ كه‌ یاسا سه‌روه‌رییه‌ و كار له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌ یه‌ك مه‌ودوا له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ دوورن و تێكه‌ڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ململانێی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نابێت”.

جەختیشی كردەوە، “ده‌بێت ئه‌و مۆدێله‌ گه‌وره‌ بكرێت، نه‌ك جارێكی دیكه‌ ئه‌و له‌ بازنه‌ گه‌وره‌كه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بازنه‌ بچوكه‌كه‌”.

بە وتەی هەڤاڵ ئەبوبەكر،‌ “له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردی و له‌ ناوخۆی گۆڕان و جڤاتی نیشتیمانی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن ئه‌و داوایه‌یان لێكردوه‌، زۆر به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌م و هه‌میشه‌ هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم و ئه‌م مۆدێله‌ی من ئه‌و مۆدێله‌یه‌، كه‌ له‌ ده‌ستوره‌كه‌ی گۆڕاندا به‌ تیۆری هه‌یه‌ و هاتووم له‌ڕوی پڕاكتیكییه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌م كردووه‌ و هه‌ر كه‌سێك بۆ كارێك دروستكراوه‌ و ئه‌و كاره‌ی منی بۆ دروستكراوم كاری سیاسی ناو حزبه‌ سیاسیه‌كان نییه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه”.

كۆتر و پشیلەیەك ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەكەن
پێت كۆتر و پشیلەیەك ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەكەن
هۆشداری بە خاوەن دەڕاسەکان دەدرێت
دوات هۆشداری بە خاوەن دەڕاسەکان دەدرێت
پەیوەنیدر