هۆشداری بە خاوەن دەڕاسەکان دەدرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند هۆشیارییەکی تایبەت بە خاوەن دەڕاسەکان بڵاوکردەوە.

جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان؛ بەر لە دروێنەکردن هۆشیار بن:

١- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (٦کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.

٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

٣- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.

٤- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

٥- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.

٦- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە، جگەرەکێشان، ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان

٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی.

تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (١١٥) و (١٢٥)

تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (١٢٢)

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان؟
پێت هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە ڕێكخەری گشتی گۆڕان؟
جیهان و جەمسەرگیریی: دابەشبونی هێز بەسەر هێزە مامناوەندییەکاندا
دوات جیهان و جەمسەرگیریی: دابەشبونی هێز بەسەر هێزە مامناوەندییەکاندا
پەیوەندیدار