قەرەداغ؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بەسەختی برینداربوو



بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەرەداغ ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب و ماتۆڕسكیلێك پێكیاندادا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە سەختی بریندار بووە.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەرەداغ بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو 29ی12ی2022 ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب و ماتۆرسكیلێك لە رێگەی قەرەداغ لە گوندی تافان پێكیانداداوە، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە زیانیش بەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلەكەش كەوتووە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

 

فەرماندەیی لەشكری ئەمریكا ئاماری شەڕی داعش لە عیراق و سوریا بۆ ساڵی 2022 بڵاودەكاتەوە
پێت فەرماندەیی لەشكری ئەمریكا ئاماری شەڕی داعش لە عیراق و سوریا بۆ ساڵی 2022 بڵاودەكاتەوە
توركیا باس لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان دەكات لەگەڵ دیمەشق
دوات توركیا باس لە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان دەكات لەگەڵ دیمەشق
پەیوەنیدر