شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، کاریگەری بارستەهەوای فێنک بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لە دەریای ناوەراستەوە ڕووی کردووەتە ناوچەکانمان، ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین ئەگەری نمە باران دەبێت و بۆ سبەی یەکشەممە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە، لە ھەندێ ناوچەش بە ڕێژەی 1 پلە نزمتر دەبێتەوە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەش جێگیر دەبێت، بۆ دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان لاواز دەبێت و بە ڕێژەیەکی کەم پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ:

ھەولێر: 31 پلە

سلێمانی: 29 پلە

دھۆک: 30 پلە

ھەڵەبجە: 32 پلە

کەرکوک: 33 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 37 پلە

ئیدارەی ڕاپەرین: 31 پلە

ئیدارەی سۆران: 28 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 30 پلە

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و لە تەواوی ناوچەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەم ماوەیە 4 تا 6 پلە بەرزدەبێتەوە،

چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت
پێشت چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت
من و گورگێک لە تەنهاییدا
دواتر من و گورگێک لە تەنهاییدا
پەیوەندیدار