سەرۆك كۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ڕەئیسی گەیشتنە تاران



د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی گەیشتنە تاران.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆك كۆمار شاندێکی باڵا یاوەری دەكات، كە پێكهاتووە لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، عادل عەبدولمەهدی، حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر، هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر، هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەبوكەرار فرێجی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتیمانی، رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها ژمارەیەك لێپرسراوی دیكە یاوەری سەرۆك كۆمار دەكەن كە پێكهاتوون لە، ڤیان سەبڕی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، خالد شوانی وەزیری داد، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، مەحمود مەشهەدانی و خالد عوبەیدی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم.

ئەگەر دیمەنەکە جوانە، با لێرەدا بمرین
پێت ئەگەر دیمەنەکە جوانە، با لێرەدا بمرین
لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی فەلەکی ڕوودەدات
دوات لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی فەلەکی ڕوودەدات
پەیوەنیدر