بۆ دروێنەکردنی گەنمەکانیان رێنمایی بە جووتیارانی هەولێر دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ جووتیاران بڵاوکردووەتەوە لە کاتی دروێنەکردن و دەڵێت: پێویستە ئامێری ئاگر کوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەراسەکاندا هەبێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنە کردن، پێویستە جووتیاران رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن:-

١- پێویستە ئامێری ئاگر کوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەراسەکاندا هەبێت.

٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

٣- وشیاربوونی شوفێری دەراسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لەناو کێڵگە.

٤- چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و رێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی.

٥- پێویستە هەر دەراسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆل کردنی بدەن.

٦- شوفێری دەراسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێلگەکان.

٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی : (١١٥) و (١٢٥)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (اسعاف )ی سنوورەکە: (١٢٢)

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا
یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی مەشهود دەکات
دوات یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی مەشهود دەکات
پەیوەندیدار