بۆ کۆچی دوایی (دلێر حاجی مەشهود) یاسین مەحمود رەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.
یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی لە پرسەنامەکەدا دەڵێت: کۆچی دوایی برای ئازیز و خۆشەویست و هاوڕیی بەئەمەک، کاکە (دلێری حاجی مەشهود)، لە دڵەوە خەمباری کردین، ناوادە و زوو ماڵئاوایی لە ئێمە و ژیانی ئەم دنیا کرد، دەست بەنزا لە یەزدانی مەزن داواکارم، بەهەشت نشین بێ و رۆحی ئارام و ئاسوودە بێت.
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی دەشڵێت، بەم بۆنە ماتەمەوە، سەرەخۆشی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەیەنمە بنەماڵە بەڕێز و خانەدانەکەیان و دڵنەوایی و سەبوری لەخوای موتەعال داواکارین بۆیان.