یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی مەشهود دەکات



بۆ کۆچی دوایی (دلێر حاجی مەشهود) یاسین مەحمود رەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی لە پرسەنامەکەدا دەڵێت: کۆچی دوایی برای ئازیز و خۆشەویست و هاوڕیی بەئەمەک، کاکە (دلێری حاجی مەشهود)، لە دڵەوە خەمباری کردین، ناوادە و زوو ماڵئاوایی لە ئێمە و ژیانی ئەم دنیا کرد، دەست بەنزا لە یەزدانی مەزن داواکارم، بەهەشت نشین بێ و رۆحی ئارام و ئاسوودە بێت.

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی دەشڵێت، بەم بۆنە ماتەمەوە، سەرەخۆشی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەیەنمە بنەماڵە بەڕێز و خانەدانەکەیان و دڵنەوایی و سەبوری لەخوای موتەعال داواکارین بۆیان.

بۆ دروێنەکردنی گەنمەکانیان رێنمایی بە جووتیارانی هەولێر دەدرێت
پێت بۆ دروێنەکردنی گەنمەکانیان رێنمایی بە جووتیارانی هەولێر دەدرێت
قەتەر کونسوڵخانەی لە هەولێر دەکاتەوە
دوات قەتەر کونسوڵخانەی لە هەولێر دەکاتەوە
پەیوەندیدار