ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات ئاشکرا کرا



ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/5/24 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بو زه‌بى له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه‌، پێشوازى لێكرا‌.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

لە بلاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تى له‌ پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.

ده‌رباره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانيشى، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لايه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، گۆڕانى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

عێراق سێ شوێنەواری دێرینی وەرگرتەوە
پێت عێراق سێ شوێنەواری دێرینی وەرگرتەوە
هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدرێت
دوات هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدرێت
پەیوەنیدر