ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین-ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕەكە داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین
لە ١٨ی ئایار تاكو ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤، كۆی داهاتی ئەو سنورانە زیاتر لە ١٩ ملیار و ٦٨٣ ملیۆن دینارە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە داهاتی هەفتەی رابردووش كردووە، كە ١٥ ملیار و ٣١٩ ملیۆن دینار بووە، بە بەراوردكردنی ئەو ئامارانەش داهاتی ئەم هەفتەیە چوار ملیار و ٣٦٤ ملیۆن دیناری لە هەفتەی ڕابردوو زیاترە.