گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرا



وەزیری ناوخۆ گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرد و کەسێکی نوێی کردە بەڕێوەبەر.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، عەمید ئارام محەمەد ساڵح لە جێگەی عەمید ئاسۆ شێخ تەها وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستنیشانکراوە.

باسی لەوەش کردووە، هیوادارن کە ئەم گۆڕانکارییە، رۆڵێکی نوێ لە ئاسایش و سەقامگیری دروستبکات و بۆ ئەومەبەستەش داواکارە کە ئارام محەمەد بەڕێوەبەرە نوێکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رۆڵی خۆی لەوپرسەدا بەرزبکاتەوە.

شەفافیەت داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە
پێشت شەفافیەت داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی
دواتر نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی
پەیوەندیدار