نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی و چاوەڕوانکراو دەچێتە ئەبوزەبی و لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتووێکردنی پەیوەندی و بەڕێوپیشبردنی کەرتی بازرگانی هەردوو وڵات،

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا “هه‌ردوو سه‌رۆک زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن”.

سەردانەکە چاوەڕوانکراو و راگەیێندراو بوو؛ لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا.

دوای تورکیا و ئێران ئیمارات ، بە سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرا
پێت گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرا
ڕێنمایی حاجییان دەکرێت پارەی زۆر هەڵنەگرن
دوات ڕێنمایی حاجییان دەکرێت پارەی زۆر هەڵنەگرن
پەیوەنیدر