بەغدا بۆچی تاوەکو ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە؟



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات و دەڵێت:”بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە پارەی مووچە هیزەئەمنییەکان بەراورد بە دوو مانگی رابردوو زیاتر بووە بۆیە وردبینی زیاتری تێداکراوە و لەبەرئەوە دواکەوتووە .

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ (8)ی رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی چوار بڕەكەی زیاتربووە لە دوومانگی رابردوو بەهۆیەوە وردبینیی زیاتری تێداكراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا وردبینییەكەش کۆتایی هاتووە، بەڵام لەبەرئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە دەرەوەی وڵات بووە و بەو هۆیەوە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دواکەوتووە.

سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆ مانگەکانی داهاتووش ئەم دواکەوتنە روودەدات ئاماژەی بەوەشکرد،  بۆ چەند مانگی داهاتووش تاوەکو وردبینی و بە بانکیکردن تەواو دەبێت و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێن دواکەوتنی مووچە روودەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئاسۆ روونە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەمە یەکلا دەبێتەوە و کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بەوەی کە ئایا مووچەی مانگی پێن بە پلەبەرزکردنەوەوە دابەشدەکرێت وتیشی: هەرچەندە وەزارەتی دارایی بۆ مانگی پێنج لیستی مووچەی بە پلە بەرزکردنەوەوە ئامادەکردووە، بەڵام مەرج نییە راستەوخۆ ئەم مانگە خەرج بکرێت، چونکە وردبینی زیاتری دەوێت، بەڵام فەرمانبەران ماف و شایستەی داراییەكەیان نافەوتێت”.

ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی بڵاوکرایەوە
پێت ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی بڵاوکرایەوە
ئاگرەكەی کارگەی غازی نەورۆز کۆنتڕۆڵکرا
دوات ئاگرەكەی کارگەی غازی نەورۆز کۆنتڕۆڵکرا
پەیوەنیدر