دەزگای ئاسایشی هەرێم، پاش ڕووبەرووبونەوە (دوو) بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی ٢٠٢٤/٥/٢٠ لەدەرەوەی سلێمانی نزیک عەربەت، لە ئۆپراسێونێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، دوای ڕووبەڕووبونەوە توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەناوەکانی (ع م ق ) و ( ک ف ا )دەستگیربکەن،
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بڕی (١١)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هیرۆیین) بوون، بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ووڵاتانی دەرەوە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، دوای ئاشکراکردنیان ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە، و لەئەنجامی ڕووبەرووبونەوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە سوتا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.