یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە سعودییە



دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەم یەكەم كاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە وڵاتی سعوودییە، بڕیارە چەند رۆژێكی دیكە یەكەم كاروانیش لە هەرێمی كوردستان بەرەو ماڵی خودا بەڕێ بكەون.

دەستەكە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، گەیشتنی كاروانی ئەمڕۆی حاجییان لە رێگەی وشكانییەوە بووە و گەیشتوونەتە شاری مەدینە لە وڵاتی سعوودییە.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا و بەتایبەت لە رۆژی 27ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ بكەون.

بەپێی سەرژمێرییەک بڕیارە بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، بۆ هەرێمی کوردستانیس هەمان میکانیزمی عێراق پەیڕەو دەکرێت و بڕیارە حاجییان بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکان ئەنجام بدەن.

تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
پێشت تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
هۆگریی بەتانی چییە؟
دواتر هۆگریی بەتانی چییە؟
پەیوەندیدار