هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەی دەکرێت؟



وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیدا.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنسوڵخانەی گشتیی تاران لە هەولێر رایگەیاند، “چاوەڕوان دەکرێت لەم رۆژانەدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبێتەوە و پێداچوونەوە بە بەرنامەی هەڵبژاردندا بکات.”

دڵشاد شەهاب وتیشی، “تائێستا کۆمیسیۆن پابەندە بەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە و دەستی بە کارەکانی کردۆتەوە، ئەگەر هاتوو نەتوانرێت لەو وادەیەی ئێستا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دەبێت ئاگادارمان بکاتەوە، و هەرکات  کۆمیسیۆن ئاگاداری کردینەوە، ئەوا وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەبڕیارێکی دادگای باڵا کورسی پێکهاتەکان لابرا و هەڵبژاردن کرا بە چوار بازنە، بەشێک لە لایەنەکان بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد، دواتر پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان گەڕێندرایەوە و دابەشکرا بەسەر هەر چوار بازنەکەدا، هاوکات کۆمسیۆن داوای کرد وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دابنرێت کە لە چوار مانگ تێپەڕ نەکات.

کاتی ئەوە نەهاتووە کە ناوە تورکی و عەرەبیەکانی شوێنەکانی باشوور بگۆڕین؟
پێت کاتی ئەوە نەهاتووە کە ناوە تورکی و عەرەبیەکانی شوێنەکانی باشوور بگۆڕین؟
قوباد تاڵەبانی: هێزی دژە تیرۆر، هێزێکی تۆکمە و بە ئەزمونە و هێزی ڕۆژە سەختەکانە
دوات قوباد تاڵەبانی: هێزی دژە تیرۆر، هێزێکی تۆکمە و بە ئەزمونە و هێزی ڕۆژە سەختەکانە
پەیوەندیدار