پێنج پارت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بایکۆت دەكەن



بە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانیان، پێنج پارتی كلدان و ئاشوور و سریان بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

هەریەك لە بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری، ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشوری، پارتی بەیت نەهرەینی دیموكراتی، پارتی یەكێتی بەیتولنەهرەینی نیشتیمانی و حزبی نیشتمانی ئاشوری، بڕیاریاندا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نەکەن.

ئەو پێنج پارتە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هۆکاری بڕیارەکەیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانیان گەڕاندەوە و ڕایانگەیاند لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردندا نادادپەروەرییان بەرامبەر کراوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاری دابوو 11 کورسییەکەی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان نەمێنن، بەڵام دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی بڕیاری دا پێنج کورسی لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێن.

دوو کورسی لە هەولێر و سلێمانی بۆ کریستیانەکان، دوو کورسی لە هەولێر و سلێمانی بۆ تورکمانەکان و کورسییەکیش لە دهۆک بۆ ئەرمەنەکان تەرخان کراوە.

هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگایەکی دیکە قەدەغە کرا
پێت هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگایەکی دیکە قەدەغە کرا
سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
دوات سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
پەیوەندیدار