کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما نزیکی 7 پلەر بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-7 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35
سلێمانى: 29
دهۆک: 34
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 30
کەرکووک: 38
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 38