بە تۆمەتی دزیكردن لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت تۆمەتبارێك دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێری چەند مزگەوتێك كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت لە شاری سلێمانی كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و سەرەنجام توانرا لە كاتی دزیكردنەكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تۆمەتبار (ب، ل، ع لەدایكبووی 2003 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە، لە لێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لە چەند مزگەوتێك لە شاری سلێمانی و مزگەوتێكیش لە شاری هەولێر دزی لە سندوقی كۆكردنەوەی خێر بۆ ئەو مزگەوتانە كردووە.

 

نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی
پێت نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی
سعودیە هۆشداری دەداتە گەشتیاران
دوات سعودیە هۆشداری دەداتە گەشتیاران
پەیوەنیدر