كارلۆ ئەنشیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی ئەستیًرەی ئەرجەنتینيم وەك باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا پۆلێن نەكردووە.
ئەنشیلۆتی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆناژمەوانی بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەكەی لەگەڵ بەلەد وەلید ڕایگەیاند:”مێسی یاریزانێكی نایابە و ئاستێكی ناوازەی خستەڕوو، هێندەی تر كاروانی خۆی قەشەنگ كرد بە بردنەوەی ناسناوی مۆندیال”.
بە وتەی ئەنشیلۆتی:”بەڵام بەڕاشكاوی نازانم كێ باشترینی مێژووە، دادپەروەریی نییە قسە لەوبارەیەوە بكەی، چونكە هەموو سەردەمێك ئەستێرەی خۆی هەبووە”.
ڕاهێنەرەكەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت:”نەموتووە مێسی باشترینە لە مێژوودا، چێژم لە یاریی زۆرێك لە ئەستێرەكان وەرگرتووە، لەئێستادا بنزیما و مۆدریچ هەن كە تۆپی زێڕینییان بردۆتەوە، بە هەمان شێوە من لە سەردەمی كرۆییڤدا بووم”.