جەمال کۆچەر: مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێن



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و چاودێریی کۆمەڵایەتی هاوتای بەغدا دەکرێن.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی گەورە لە هەمواری یاسای بودجەی عێراق ڕوویداوە و بەپێی خشتەی بودجەکە بۆ ساڵی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 4 تریلیۆن دینار زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد. بەپێی هەمواری یاسای بودجە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاساکە یان پابەند نەبێت حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی، چونکە خەرجی ڕاستەقینە لە بەشەبودجەی هەرێم جیاکراوەتەوە، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆیەوە کێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستبوو.

باسی لەوەشکرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پێویستە مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و سوودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی 19ی ئایار لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دا، خشتەکانی بودجەی 2024ی پەسند کرد، ڕۆژی سێشەممە 22ی ئایار خشتەکە گەیشتە پەرلەمانى عێراق.

 

سعودیە هۆشداری دەداتە گەشتیاران
پێت سعودیە هۆشداری دەداتە گەشتیاران
پسپۆڕێکی خۆراکی ئامۆژگاری ئەوە دەکات دوای ژەمەکان ئاو نەخورێتەوە
دوات پسپۆڕێکی خۆراکی ئامۆژگاری ئەوە دەکات دوای ژەمەکان ئاو نەخورێتەوە
پەیوەندیدار