بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ لە سەر ڕێگای سۆران بەرەو چۆمان نزیك گوندی ئۆمەراوە ڕۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە.
ڕاشیگەیاندووە، بارهەڵگرەكە كەوتۆتە ناو چەمێكەوە و بەهۆیی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندار بوون.