دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی نەناردووە



وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک سەبارەت بە داهاتی هەرێم دەڵێت” هیچ داهاتێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەخراوەتە سەر ئەو هەژمارەی کە هەیە”.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆى تەیف سامی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، “حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ـى داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  “هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە”.

هاوکات سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ڕادەست کردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بەوجۆرەی هەرێم دەیڵێ (نیوەی داهاتی دەروازە سنوریەکان و باج)  بۆ ئەو دوومانگە ڕەوانەی بەغدا کراوە، بەدواداچوونی بۆ کراو نووسراو بۆ هەرێم کرا،

دەشڵیت، بەپێی یاسای بودجەو یاسای ئیدارەی مالی، بەغدا ڕەتیکردۆتەوە هەژمارەکان داهاتییان تێدابێت و  دەڵێ “هەرێم هیچ داهاتێکی ناوخۆی نەخستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق”.

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی ناوخۆی لە هەرێم کرد، و دواتر بڕی 50٪ ئەو داهاتە بۆ هەرێم بگێڕێتەوە، بەڵام هەرێم ڕەتیکردۆتەوە و دەڵێت”نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین”.

 

وەرگەڕانی بارهەڵگرێك دوو قوربانی لێكەوتەوە
پێت وەرگەڕانی بارهەڵگرێك دوو قوربانی لێكەوتەوە
پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
دوات پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر