بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە، و لەو رێژەیە ٧٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٠١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
ئەمڕۆ نرخی دۆلاریش لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەچاو نرخی دوێنێی دا کەمێک دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە زیاتر لە ١٠٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستۆتە بازاڕەوە.