خەڵك؛ دەقی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانی عێراق تەمەنی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی بۆ سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.

د بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تەمەنی درێژكرایەوە تا بەرواری ٦ی ١ی ٢٠٢٥.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لەسەر كۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەمواری یاساكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراوە بە 5 ساڵ، كە لە 7-1-2020 دەستی پێكردووە و لە 6-1-2025 كۆتایی دێت و دەبێت لەو ماوەیەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدات.

جەختیشكراوەتەوە، حكومەتی عێراق سەرجەم پێداویستییە داراییەكان دابین بكات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە.

شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی ڕەئیسی دەكەن
پێت شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی ڕەئیسی دەكەن
۲۲ ئایار ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران
دوات ۲۲ ئایار ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران
پەیوەنیدر