یەکێتی تانە لە شێوازی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دەدات



یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەدات سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی کورسی کۆتاکان و داوا دەکات بازنەی هەڵەبجەش لە کورسی کۆتای پێکهاتەکان بێبەشنەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند:” بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبارەی دابەشکردنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان بڕگەی نایاسایی تێدایە و تانەمان لەبڕیارەکە داوە”.

وتیشی: “بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، ٥ کورسی لەکۆی ١٠٠ کورسییەکەی پەرلەمان بۆ کۆتای پێکهاتەکان دیاریکراوە، کە دابەشکراون بەسەر هەر ٣ بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆکدا، بەڵام بازنەی هەڵەبجەی لێ بێبەشکراوە و داوا دەکەین ئەو بازنەیەش کورسی کۆتای بۆ دابنرێت”.

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی ڕاشیگەیاند: “دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لەپەرلەمانی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی داکۆکی لەمافە ڕەواکانی خۆیان بکەن، بۆ ئەمەش یەکێتی پشتیوانیان دەبێت”.

۲۲ ئایار ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران
پێت ۲۲ ئایار ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران
یەکێتی داوا دەکات ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال بکرێتە پشوو
دوات یەکێتی داوا دەکات ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال بکرێتە پشوو
پەیوەنیدر