یەکێتی داوا دەکات ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال بکرێتە پشوو



فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات رۆژی ١٦/ ٣ و رۆژی ١٤/ ٤ لە سەرتاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی و لە پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکاندا جێگیر بکرێت.

یەکێتی نووسراوێکی بە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن ماددەی ٦١ی دەستووری عێراقی، بە لەبەرچاوگرتنی قوربانیدانی گەلی کورد داوادەکەین ڕۆژی ١٦/ ٣ ساڵیادکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ڕۆژی ١٤/ ٤ ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال لە سەرتاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی و لە پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکاندا جێگیر بکرێت

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی پێشتر موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە داوای کرد ڕۆژی غەدیر کە 18ی ئەم مانگەیە لە هەموو عێراقدا بکرێتە پشوو، کە لای شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 10ـی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەکو شوێنگرەوەی خۆی داناوە.

 

یەکێتی تانە لە شێوازی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دەدات
پێت یەکێتی تانە لە شێوازی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دەدات
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەربارەی کۆرمۆر ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەربارەی کۆرمۆر ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار