پارەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەشدەکرێت



پەروەردەی شارەزوو ئاگاداری بەڕێوەبەری خوێندنگە و باخچەکان دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ پارەی وانەبێژی مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوو ڕایگەیاند، پارەی وانەبێژی مانگی شوبات دابەشدەکرێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان دەکەین، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر١١:٣٠ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەشی وانەبێژی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تەنها بەڕێوەبەرەکان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژان.

کورەچی: سلێمانی تورکمانی لێ نییە و کورسییەکی بۆ دانراوە
پێت کورەچی: سلێمانی تورکمانی لێ نییە و کورسییەکی بۆ دانراوە
سێ وڵاتی ئەوروپا دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێن
دوات سێ وڵاتی ئەوروپا دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێن
پەیوەندیدار