بازیان؛ هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوای دەرچوون بۆ سنوری گوندی (دەرگەزێن) لە قەزای بازیان توانرا هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیربكەن، كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوو بە شێوەیەكی نایاسایی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بازیان دوای دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی (دەرگەزێن) توانیان هاووڵاتیەك بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوو بە شێوەیەكی نایاسایی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستیشگیرا بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندنی كارەبایی ، بۆیە لە ئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی

 

فەرەنسا، داواى دادپەروەریی دەكرێت بۆ كورد
پێت فەرەنسا، داواى دادپەروەریی دەكرێت بۆ كورد
وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ى بڵاوكردەوە
دوات وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن و پشووەكانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ى بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار