جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەربارەی دامەزراندنی 500 فەرمانبەر دڵنیایی دەدات



جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ناو تۆمارکردن بۆ دامەزراندنی 500 فەرمانبەر دەستیپێنەکردووە و تا ئێستاش هیچ دەستواردانێک نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند،  پرۆسەی دامەزراندنی 500 فەرمانبەر بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە قۆناغی دەستنیشانكردنی ناونیشانەکان و دابەشکردندایە بەسەر فەرمانگەکاندا.

وتیشی: “بەندە تا ئەم ساتە ئاگاداری پڕۆسەکەیە و یەکێکم لە ئەندامانی لیژنەی دابەشکردنی ناونیشانەکان، تا ئەم ساتە هیچ دەستوەردانێک لە دامەزراندنی ٥٠٠ فەرمانبەرەکەدا نەکراوە”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، لیژنەکە هەمووی یەک دەنگە لەسەر ئەوەی پرۆسەکە بە شەفافی بەڕێوە بچێت هەر لە سەرۆکی لیژنەوە  تاوەکو ئەندامانیش.

ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا لینک پێشکەشکردنی داوای دامەزراندن کارا نەکراوە و ناو تۆمارکردن دەستی پێنەکردووە.

کاوە عەلی وتیشی: “بڕیارە ئەنجومەنی ڕاژە سەرپەرشتی (پرۆسەکە) بکات”.

هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئاشکرا کرا
پێت هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئاشکرا کرا
یەکەم وڵاتی ئەوروپی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆی دا
دوات یەکەم وڵاتی ئەوروپی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆی دا
پەیوەنیدر