سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە پەروەردەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٤،مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شوبات لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دابەشدەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٢ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، مووچەیان ٣٥٠ هەزار دینارە و ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشیان هەیە مووچەکەیان ٤٠٠ هەزار دینارە. .

 

یەکەم وڵاتی ئەوروپی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆی دا
پێشت یەکەم وڵاتی ئەوروپی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆی دا
ئاوات شێخ جەناب: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن
دواتر ئاوات شێخ جەناب: پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن
پەیوەندیدار