هەریەكە لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەینی عێراقی بڕیاریاندا دۆلار بە نرخی فەرمی بدەن بە حاجییان تاوەكو بڕی 3 هەزار دۆلار.
بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم لقەكانیان لە بەغدا و پارێزگاكان ڕاسپاردوو تاوەكو دۆلار بە نرخی فەرمی بدەن بە حاجییان بە نرخی فەرمی و تا بڕی 3 هەزار دۆلار.
هاوكات، بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بە پێدانی دۆلار كردووە بە حاجییان بە بڕی 3 هەزار دۆلار و بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار.
ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم كاروانەكانی حاجییان (وشكانی و ئاسمانی) دەتوانن سوودمەندبن بەو مەرجەی تەمەنی ئەو كەسەی دەچێت بۆ حەج 18 ساڵی تەواو كردبێت.