فەرەنسا، داواى دادپەروەریی دەكرێت بۆ كورد



كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسی و سەندیكایی لە فەرەنسا، داوا دەكەن ئاسایش و دادپەروەریی و ئازادی بۆ كوردەكانی دانیشتووی فەرەنسا دابین بكرێت، پاش ئەو هێرشەی لە هەینی ڕابردوودا لە پاریس كرایە سەر سەنتەری كلتوری كورد.

بەپێی نامەیەك كە لە ڕۆژنامەی “لۆمۆند”ی فەرەنساییەوە بڵاوكرایەوە، كەسایەتییەكان و لەنێوانیاندا مارین تۆندلێر و ئەكەت بوڵات دەڵێن:”بەبێ‌ زامنكردنی دادپەروەرییەكی ڕاستەقینە و ئازادی، كۆمەڵگەی كورد لە فەرەنسا و ئەوروپا، هەرگیز هەست بە دڵنیایی ناكات”.

هەر لە نامەكەدا هاتووە:”گەلی كورد گەورەترین نەتەوەیە لە جیهاندا كە بەبێ‌ دەوڵەتە، ئەو گەلە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن كەس دەبێت، لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانەوە كۆڵۆنیاڵكرا”.

كەسایەتییەكان لە نامەكەیاندا نوسیویانە:”ئاشكرایە ئەو كارە قێزەونەی لە هەینی ڕابردوودا ڕوویدا، مەسەلەی سەرهەڵدانی ڕاستڕەوە توندڕەوەكان لە فەرەنسادا دەخاتەڕوو، وێڕای بەرپرسیارێتی گەورەی ژنان و ئەو سیاسەتوانانەی بیانیان بە شەڕەنگێز تۆمەتبار دەكەن”.

كەسایەتییە فەرەنساییەكان دەڵێن:”هێرشەكە زیاترە لە تاوانێك كە لەلایەن كەسێكی ڕەگەزپەرستەوە ئەنجامدرابێت، ترسنۆكییە ڕەهەندەكانی تری كێشەكە بشاردرێنەوە كە لایەنی گەورەی كێشەكەن”.

ئەو كەسایەتییە فەرەنساییانە باس لە مێژوو دەكەن و نوسیویانە:”كوردستان بەشێك بووە لە دەسەڵاتی عوسمانی و پاشان لەلایەن هێزە خۆرئاواییەكانەوە دابەشكراوە لەنێوان توركیا و سوریا و ئێران و عیراق بەپێی بەڵێننامەی لۆزانی ساڵی ١٩٢٣”، داواشیان كردووە هەموو هەماهەنگییەك لەگەڵ هەواڵگری توركیا سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنە كوردەكان ڕابگیرێن و ئاسایش و سەلامەتی كوردەكان لە فەرەنسا و ئەوروپادا بپارێزرێت.

هەر لە نامەكەدا داوای دامەزراندنی یەكەیەكی تایبەت بە ئاگاداركردنەوە لە هەر هەوڵێكی تۆقاندن و هەڕەشەكردن لەدژی ئۆپۆزسپۆنی كورد و لێكۆڵینەوە لە هەموو سكاڵاكانی پەیوەست بەو ڕاپۆرتانە كراوە و داواش كراوە ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بسڕدرێتەوە.

 

 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان؛ هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥٪ـی نرخی نەوتی سپی دەدەن
پێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان؛ هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥٪ـی نرخی نەوتی سپی دەدەن
بازیان؛ هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیركرا
دوات بازیان؛ هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیركرا
پەیوەنیدر