نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە



نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لەبارەی پێدانی دەرزی گەشە بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیانە، ئاگاداری دایكان و باوكان دەكاتەوە، كە لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو جۆرە دەرزییە بەردەست دەبێت.

نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ هەموو ئەو كەسانەی بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە دەرزیەكە بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی و لیژنە بۆی نووسیون بەردەست دەبێت.

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەكە، لە سنوری سلێمانی زیاتر لە 600 منداڵ دەرزی گەشەیان بۆ بەكاردەهێنرێت، كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دابین دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی دواكەوتنی ناردنی دەرزییەكە لە بەغداوە ماوە ماوە كێشەی نەمانی دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەی منداڵان دروست دەبێت.

نرخی زێر 40 دۆلار دابەزی
پێت نرخی زێر 40 دۆلار دابەزی
لەناو بازاڕی هەڵەبجە تەقەكرا و دوو كەس بریندارن
دوات لەناو بازاڕی هەڵەبجە تەقەكرا و دوو كەس بریندارن
پەیوەندیدار