خشتەی بودجەی 2024 گەیشتە پەرلەمانی عێراق



سکرتێری پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 گەیشتووەتە پەرلەمان و لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا دەنگیان لەسەر دەدرێت.

سەفوان بەشیر، سکرتێری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، خشتەی بودجە لە حکومەت وەرگیراوە و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت، تاوەكو بخرێتە خشتەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە.

جەختیشی كردەوە، ماوەی وەرزی یاسادانان بۆ 30 ڕۆژ درێژكراوەتەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا دەنگ لەسەر خشتەكانی بودجە بدرێت تاوەكو بكەونە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

بەپێی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، لە خشتەكانی بودجەی گشتی فیدڕاڵیدا بۆ ساڵی 2024، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندكرا، پشكی هەرێمی كوردستان لە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران جیاكراوەتەوە لە خەرجی فیعلی و بەوەش ناردنی پارەی مووچە مانگانە مسۆگەر دەكرێت و لە ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دووردەخرێتەوە.

پێدانی دۆلار بە توێژێك بە 132 هەزار دەستپێدەكات
پێت پێدانی دۆلار بە توێژێك بە 132 هەزار دەستپێدەكات
بڕی زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم دیاریكرا
دوات بڕی زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم دیاریكرا
پەیوەندیدار