بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوەری، كە لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕكەكەیان گیانیان لەدەستدا، بریاره سبه‌ینێ چوار شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ردانی ئێران بكەن.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆکی ئێران دەکات.
هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژی یەک شەممە 19ـی ئایاری 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی هاوڕێی، كه حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی تێدا بوو، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکا و دوای گەڕانێکی زۆر، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه 20ی ئایار، میدیای فه‌رمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی ڕاگەیاند.